به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :بە گێڕانەوە لە ڕاشاتوودەی، ئەم نامەیە گرووپە شۆڕشییەکانی وە بەردەنگ گرتووە تاکوو بە دووری گرتن لە گرووپە تیرۆریستییەکان ناوچەیەکی ئەمن دروست بکەن.
ئەم نامەیە لەلایەن مایکڵ ڕانتی نێردراوەی تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری سووریا، بۆ گرووپە شۆڕشییەکانی ناوخۆی سووریا نێردراوە.
بە پێی ڕێککەوتنی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و ڕووسیا کە ڕۆژی شەممە ئەنجام درا ئاگربڕ لە ئەمڕۆ دوشەممەوە واتا جێژنی قوربان بەڕێوە دەچێت.
بە پێی ئەم ڕێککەوتنە، هێزە چەکدارەکانی سەر بە دوو وڵاتی ئەمەریکا و ڕووسیا بۆ ماوەیێک شەڕ ڕادەگرن تا دۆخەکە ئارام ببێتەوە.
دوو وڵارەکە لە ئەگەری بەڕێوەچوونی ئاگربڕەکەدا ئەبێت بەستێن بۆ دروست کردنی ناوەندێکی ئۆپراسیۆنی هاوبەش دروست بکەن.
ئامانجی ئەم ناوەندە، گۆڕانەوەی زانیاری بە مەبەستی دیاری کردنی ناوچە ژێر دەستەکانی بەرەی نوسرە و گرووپە تیرۆریستییەکانی ترە....
کۆتایی کورتە نامە/310
١٢ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٨:٢٤
News ID: 778494
ئەمریکا بە ناردنی نامەیەک بۆ گرووپە شۆڕشییەکانی سووریا داوای لێ کردن کە وەفاداری ئاگربڕەکە بن و خۆیان لە گرووپە تیرۆریستییەکان بۆ وێنە بەرەی نوسرە بە دوور بگرن.